قسەی بۆ گەنجانیش هەیە
مه‌لا مه‌زهه‌ر خۆراسانی: نووسه‌رانی ئیسلامی به ویژدانه‌وه زانسته‌كه‌یان ده‌گه‌یه‌نن
964+
ژووری هه‌واڵ
مامۆستای ئایینی مه‌لا مه‌زهه‌ر خۆراسانی ده‌ڵێت، ده‌بێت پێمان خۆش بێت گه‌نجان روو له ئیسلام ده‌كه‌ن و بایه‌خ به ئاشنابوون به ئیسلام ده‌ده‌ن، به پێچه‌وانه‌وه ده‌بنه میكرۆب و ڤایرۆس بۆ ناو كۆمه‌ڵگه.
مامۆستا مه‌زهه‌ر خۆراسانی له پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی كتێب له هه‌ولێر، بۆ 964 قسه‌ی كرد و پێی وایه، نووسه‌رانی ئیسلامی به ویژدان و ئینسافه‌وه زانسته‌كه‌یان ده‌گه‌یه‌نن.
هه‌روه‌ها وتی، ده‌بێ پێمان خۆش بێت خه‌ڵكانێك و گه‌نجانێك هه‌ن روویان له‌وه كردووه به ئایینی ئیسلام ئاشنابن و به دوای سه‌رچاوه‌ی زانیاریی دروستدا ده‌گه‌ڕێن، چونكه ئه‌گه‌ر وانه‌كه‌ن گه‌نجان ده‌بن به میكرۆب و ڤایرۆس بۆ ناو كۆمه‌ڵگه.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا