هەردوو شۆفێری تێدایە
رووداوێکی هاتوچۆ نۆ برینداری لێکەوتەوە
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لەسەر رێگای کەلار – دەربەندیخان نۆ کەس برینداربوون.
رووداوه‌كه دره‌نگانی شه‌و رابردوو بوو، كه تۆیۆتا کامری و جێب وازێك لە سەر رێگای کەلار – دەربەندیخان نزیک گوندی عیسای به‌یه‌كیانداداوه، كاتێك بە ئاراستەی کەلار هاتوون، به‌م هۆیه‌وه نۆ کەس برینداربوون، چوار لە بریندارەکان منداڵن.
راگه‌یاندنی پۆلیسی هاتوچۆی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه، بریندارەکان شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا کامرییه‌كه، لەگەڵ شۆفێر و حەوت سەرنشینی جێب وازەکە بوون، سەرجەمیان گەیەندرانه نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە بەمەبەستی زانینی هۆکاری رووداوەکە.
دوێنێ هه‌ینی رۆژێكی قورس بوو بۆ رووداوه‌كانی هاتوچۆ له هه‌رێمی كوردستان، له دوكان بارهه‌ڵگرێك كاره‌ساتی نایه‌وه، كاتێك 18 كه‌سی بریندار كرد و زیانی به نزیكه‌ی 20 ئۆتۆمبێلیش گه‌یاند، كاتێك ستۆپی نه‌ما.
هه‌روه‌ها له رێگه‌ی ده‌ربه‌ندیخان – زه‌ڕایه‌نیش رووداوێكی دیكه هه‌بوو، به هۆیه‌وه دوو كه‌س گیانیان له ده‌ست دا.