بەهۆی هێرشی درۆنی

ناردنی غاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی کارەبا راوەستا

964+

فەهمی نەبی

وەزارەتی کارەبا و سامانە سرووشتییەکان دەڵێن، بەهۆی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر کێڵگەی کۆرمۆر، ناردنی گاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی کارەبا راوەستاوە و بەهۆیەوە نزیکەی 2500 مێگاوات کارەبا کەم بووەتەوە.

لە راگەیەنراوەکەی هەردوو وەزارەت ئەوەش هاتووە، ستافی هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکان لەگەڵ لایەنە هاوبەشەکانیان لە هەوڵدان بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە و دووبارە دەستپێکردنەوەی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا.

964 وەک یەکەم دەزگا لەرێگەی سەرچاوەیەکەوە لە وێستگەی غازیی کارەبای هەولێر ئەوەی دەستکەوت کە بڕیاریان بۆ هاتووە بەرهەمهێنانی کارەبا کەمدەبێتەوە.

ئەمڕۆ ئێوارە بەهۆی هێرشێکەوە بۆسەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، چوار کارمەند بریندار بوون و دەوترێت دوو لە کارمەندەکان کوردن و دووانی دیکەش بیانین.

شەوی 25.1.2024 کاتژمێر 10:22 بە درۆنێک هێرش کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە ناحیەی قادر کەرەم و بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی 2800 مێگاوات کارەبا وەستا، لە وێستگەی کارەبای غازی هەولێر بۆئەوەی مەحەتەکان دووچاری Total Shut Down نەبن بەپەلە یەک بەدوای یەک وەحدەکانیان کوژاندووە.