12 تیم منداڵ دەکوتن

لە ئیدارەی راپەڕین زیاتر لە 40 هەزار منداڵ دژی سورێژە کوتراون

964+

ژووری هەواڵ

لە ماوەی هەشت رۆژدا لە سنوری ئیدارەی راپەڕین زیاتر لە 40 هەزار منداڵ کوتراون، تەندروستی ئیدارەکە دەیەوێت بەم کوتانە نەخۆشی سورێژە بنبڕ بکات.

تەها محەمەد، وتەبێژى تەندروستیى راپەڕین بە 964ـى وت، لە یەکەم رۆژی کوتانی سورێژەی تێکەڵ تاوەکو رێکەوتی 24.4.2024 لە سنوری ئیدارەی راپەڕین، 40 هەزار و 311 منداڵ کوتراون.

هەڵمەتەکە لە رێکەتی 16.4.2024 دەستیپێکردووە و 10 رۆژ دەخایەنێت، فێرخوازانی باخچەی ساوایان و قوتابیانی پۆلی یەکی سەرەتایی تا پۆلی شەشی سەرەتایی دەگرێتەوە، واتا ئەو منداڵانەى تەمەنیان لە نێوان 5 بۆ 12 ساڵییە.

لە سنوورى ئیدارەى راپەڕین 12 تیم سەردانى ناوەندەکانى خوێندن دەکەن و منداڵان دەکوتن، بە وتەى تەها محەمەد، ئەو منداڵانەشى لە ماوەى ئەم 10 رۆژەدا بێبەشدەبن لە کوتان، پێویستە لەسەر دایکان بیانبەن بۆ نزیکترین مەڵبەندى تەندروستى.

لە عێراق 27 هەزار حاڵەتى توشبوون بە نەخۆشى سورێژە تۆمار ...

لە عێراق 27 هەزار حاڵەتى توشبوون بە نەخۆشى سورێژە تۆمار کراوە