ئیجازەی مەلایەتی وەرگرت

یەکەم فەقێی ئەفریقی لە هەولێر دەڵێت “نەوەی بیلالی حەبەشیم”

964+

شۆڕش عەبدوڵا – هەولێر

ئادەم کیتا یەکەم ئەفریقیە لە هەولێر ئیجازەی مەلایەتی وەرگرتبێت، دەڵێت، “نەوەی بیلالی حەبەشیم”.

مەلا ئادەم دوو سبەی دەگەڕێتەوە وڵاتی کۆتیڤوار، دوو ساڵ و نیوە لە هەولێرە، سەرقاڵی خوێندنی زانستە شەرعییەکان بووە و لەم رۆژانە لە تەکیەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی ئیجازەی مەلایەتی وەرگرت.

بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت: لێرە هیچ هەستم بە غەریبی نەکردووە، تەنیا رەنگی پێستم لەگەڵ خەڵکی ئێرە جیاوازە.