بەهۆی شەڕەوە

ھاتوچۆی بازرگانی لە مەرزی پەروێزخان وەستاوە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

بەھۆی دروستبوونی شەڕ لە نێوان چەند کەسێک، لە دیوی ئێرانی مەرزی پەروێزخانەوە ،لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممەوە ھاتوچۆی بازرگانی لە مەرزەکە راوەستاوە.

شۆفێری ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگر، کە نەیویست ناوی بھێنرێت بە 964ـی وت،”لە دیوی ئێرانەوە شەڕ لەنێوان چەند گاز فرۆشێک روویداوە و بە چەقۆ لەیەکیان داوە، بەوھۆیەوە جوڵەی بازرگانی لە مەرزەکە راوەستاوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ ھیچ ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگر نەڕۆیشتووەتە ئێرانەوە، ناشزانرێت کەی دەست بە جوڵەی بازرگانی دەکرێتەوە و چاوەڕوانی کردنەوەی مەرزەکەین.

پەیامنێری 964، پەیوەندیکرد بە عەباس ئیسماعیل بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان، وەڵامی پەیوەندییەکەیان نەدایەوە.

پێداچووونەوە: توانا نەقی

ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە مەرزی پەروێزخان دەستیپێکردەوە

ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە مەرزی پەروێزخان دەستیپێکردەوە