ناوی یەکێکیان ئاشکرایە

مۆرینیۆ له‌ سێ یانه‌ی سعودیه‌ داواكراوه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

خۆزێ مۆرینیۆی راهێنه‌ری پۆرتوگالی، كه‌ له‌وه‌ته‌ی له‌ یانه‌ی رۆما دوورخراوه‌ته‌وه‌ بێ ئیشه‌، ئێستا بووه‌ته‌ ئامانجی سێ یانه‌ی سعودیه‌.
مۆرینیۆ زوو زوو له‌ سعودیه‌ ده‌بینرێت، دواجار له‌ یارییه‌كی بۆكسێن ئاماده‌بوو.

رۆژنامه‌ی شه‌رقول ئه‌وسه‌ت نووسیویه‌تی، یانه‌ی قادسیه‌ كه‌ تازه‌ بۆ خولی رۆشه‌نی سعودی سه‌ركه‌وتووه‌، ده‌یه‌وێت مۆرینیۆ بكاته‌ راهێنه‌ری تیپه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها دوو یانه‌ی دیكه‌ش چاویان له‌سه‌ر راهێنه‌ره‌ پۆرتوگالییه‌كه‌یه‌.

مۆرینیۆ ره‌تیكردووه‌ته‌وه‌ قسه‌ له‌سه‌ر كاركردن له‌گه‌ڵ یانه‌كانی سعودیه‌ بكات.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت، مۆرینیۆ به‌ پێشكه‌وتنی تۆپی پێی سعودیه‌ سه‌رسامه‌ و دوورنییه‌ رازیی بێت له‌وێدا كار بكات.

مۆرینیۆ چاوه‌ڕێی بایرن میونشن ده‌كات

مۆرینیۆ چاوه‌ڕێی بایرن میونشن ده‌كات