بزانە چیان بردووە؟

بە رۆژى رووناک دوو دز هەڵدەکوتنە سەر دوکانێکى مۆبایل

964+

سیروان خورشید

لە دووزخورماتوو دوو دز هەڵدەکوتنە سەر دوکانێکی موبایل و سەرجەم موبایلەکانی نێو دوکانەکە دەدزن.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 26.4.2024، لەکاتی نوێژی هەینیدا، لە ناو بازاڕی حەسەن قەوان لەگەڕەکی کۆماری خورماتوو، لەلایەن چەند دزێکەوە، دەرگای دوکانێکی موبایل دەشکێنرێت و سەرجەم موبایلەکانی ناو دوکانەکە دەدزن.

مەزن حەمید، خاوەن ئەو دوکانەیە کە دزیەکەی لێکراوە بە 964ـى وت،”لەلایەن دراوسێ دوکانەکانمەوە ئاگادار کرامەوە کە دوکانەکەم بەکراوەیی جێهیڵراوە،دەستبەجێ خۆم گەیاندە دوکانەکەم و بینیم کە قوفڵەکەیان شکاندووە و سەرجەم مۆبایلەکانیان دزیون”.

دوکاندارانی نێوبازاڕی حەسەن قەوان بەشێکی زۆریان بەڕۆژ دوکانیان داناخەن، تەنیا قفڵ لەدەرگای شوشەی دوکانەکە دەدەن،بەوتەى ئەو خاوەن دووکانە، دزەکان چۆڵى بازاڕیان بەهەل زانیوە چونکە خەڵک لە نوێژ بووە، قوفڵەکەیان شکاندووە و بە بەهاى زیاتر لە سێ هەزار و 500 دۆلار مۆبایلیان دزیوە.

عەمید حوسێن عەلی بەڕێوبەری پۆلیسی گشتی خورماتوو بە 964ـى وت،”هێزەکانمان دەستیان بەلێکوڵینەوەی چڕ کردووە بۆ دۆزینەوەی دزەکان، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانیان، دوو کەس کە ماتۆڕسکیلێکان پێبووە، دزیەکەیان ئەنجام داووەو دواتر بەرەو شوێنێکی نادیار رایان کردووە”.

بە وتەى عەمید حوسێن، بەهۆی ئەوەی کە کامێرای دوکانی ئەو کەسەی دزیەکەی لێکراوە کارناکات، ئێستا لەرێگەی کامێرای چاودێری ئەو دەەوربەرە، دەستیان بە لێکوڵینەوەی چڕ کردووە بۆ دۆزینەوەی دزەکان.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ئەمشەو دزێک ئەڵقەى پەنجەى ژنێکى تەمەن 71 ساڵى دزى

ئەمشەو دزێک ئەڵقەى پەنجەى ژنێکى تەمەن 71 ساڵى دزى