18 کەس
ژمارەى بریندارانى رووداوەکەى دووکان بەرز بووەوە
964+
وریا فەتاح
قایمقامییەتى دوکان نوێترین زانیارى لە بارەى رووداوى هاتووچۆکەى دەمەو نیوەڕۆى ئەمڕۆى دەروازەى قەزاکەى ئاشکراکرد و ژمارەى بریندارەکانیش لە بەرز بوونەوەدایە.
رووداوەکە ئەویە، ئۆتۆمبێلێکى بارهەڵگر لە سلێمانییەوە هاتووە، پێش ئەوەى بگات بە بازگەى پۆلیسى هاتووچۆ و ئاسایش لە قەزاى دوکان، کۆنتڕۆڵ لە دەست دەدات و خۆى دەکێشێت بە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلدا.
بەپێى راگەیەنراوى قایمقامییەتى دوکان، 17 ئۆتۆمبێل بە یەکیانداداوە و هۆکارى رووداوەکەش ئەوە بووە کە بارهەڵگرەکە کۆنتڕۆڵى لەدەستداوە.
ژمارەى بریندارانى رووداوەکە گەیشتووە بە 18 کەس و سەرجەمیان گەیەنراونەتە نەخۆشخانەى شەهید غەریب هەڵەدنى و بە پێى راگەیەنراوى قایمقامییەت چارەسەرى پێویستیان بۆ دەکرێت.