دیمه‌نێكی ئیبراهیم ره‌ئیسى كه ئاژانسی میهری ئێرانى بڵاویكردووه‌ته‌وه.
دوایین قسه‌ى سه‌رۆكى ئێرانى چی بوو پێش دیار نه‌مانى
ته‌مومژ سه‌رۆكى ئێرانى ونکردووە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دوایین قسه‌كانى سه‌رۆكى ئێران، به‌ر له‌وه‌ى رووداوى ونبوونى هیلیكۆپته‌ركه‌ى دروست بێت، هێرشكردنى بووه بۆ سه‌ر ئیسڕائیل.
ئه‌م دوا قسه‌یه‌ى ئیبراهیم ره‌ئیسی دواى كردنه‌وه‌ى به‌نداوێكی هاوبه‌ش له‌نێوان ئێران و ئه‌زربایجان كردوویه‌تى كه له‌گه‌ڵ ئیلهام عه‌لیێفى سه‌رۆكى ئازەربێجان بووه.
ره‌ئیسی وتویه‌تى، كێشه‌ى فه‌ڵه‌ستین، كێشه‌ى ته‌واوى جیهانى ئیسلامییه و ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ وڵاتى ئازه‌ربێجان هاوهه‌ڵوێستن بۆ پشتگیری غه‌ززه و به‌یه‌كه‌وه‌ش رقیان له ئیسڕائیل ده‌بێته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌دوایین زانیاری له‌باره‌ى چاره‌نووسی سه‌رۆكى ئێران، مانگى سوورى ئێرانى ده‌ڵێت، به‌پێی چاودێریكردنیان ده‌ركه‌وتووه له نزیك كانێكی مس بووه كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌یه‌كی دارستان، كه به دیزمار ناسراوه له نێوان گونده‌كانى عوزی و پیرداود له پارێزگاى ئازربێجانى شه‌رقی.
به‌رپرسێكی ئێرانیش به رۆیته‌رزى راگه‌یاندوه، هێشتا هیوایان ماوه سه‌رۆكى وڵاته‌كه‌یان بدۆزنه‌وه، به‌ڵام ده‌ڵێن ئه‌و زانیارییانه له شوێنى رووداوه‌كه پێیان ده‌گه‌ن، جێی دڵخۆشی نین.