15 کەس بریندارن

بارهەڵگرەکە خۆى بە 20 ئۆتۆمبێلدا کێشاوە

+964

بەرزان عوسمان

رووداوێکى سەختى هاتوچۆ لە بازگەى دەروازەى قەزاى دوکان روویدا و بارهەڵگرێک خۆى کێشاوە بە 20 ئۆتۆمبێلدا و ژمارەیەک کەس بریندار بوون.

رێگەپێدراوێکى هاتوچۆ لە شوێنى رووداوەکە بە پەیامنێرى 964ـى وت،”رووداوەکە بەهۆى لەکۆنتڕۆڵ دەرچونى بارهەڵگرێک روویداوە و بەهۆیەوە بارهەڵگرەکە خۆى کێشاوە بە 20 ئۆتۆمبێلدا”.

هەرچەندە هاتووچۆى دوکان رایگەیاندووە کە بارهەڵگرەکە خۆى بە 13 ئۆتۆمبێلدا کێشاوە، بەڵام بە وتەى ئەو رێپێدراوەى هاتوچۆ ژمارەیەک ئۆتۆمبێل زیانەکانیان کەم بووە و شوێنەکەیان جێهێشتووە.

بە وتەى تەندروستى دووکان 11 بریندارى رووداوەکە گەیشتونەتە نەخۆشخانەى دوکان، بەڵام بەهمەن عەبدوڵا وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، لە رووداوەکەدا 15 کەس بریندار بوون.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

بارهەڵگرێک خۆی دەکێشێت بە 13 ئۆتۆمبێلدا لە دوکان

بارهەڵگرێک خۆی دەکێشێت بە 13 ئۆتۆمبێلدا لە دوکان