تیمەکان بە دوای هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆکی ئێران‌دا دەگەڕێن. فۆتۆ: ئاژانسەکانی ئێران
تاکە هیوا چییە؟
وه‌زیری ته‌ندروستی ئێران: ته‌مومژ رێگریی له دۆزینه‌وه‌ی سه‌رۆك ده‌كات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بەهرام عەینوڵڵاهی، وەزیری تەندروستیی ئێران به ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمیی ئێرانی وت، گەیشتوونەتە سنووری رووداوەکە، بەڵام کەشوهەوای ئاڵۆز و تەمومژ رێگە نادات بەزووی چارەنووسی سەرۆک کۆمار و تیمه‌كه‌ی یەکلابکەنەوە.
جگه له قسه‌كانی وه‌زیری ته‌ندروستی، سه‌رۆكی مانگی سووری ئێران ده‌ڵێت، 40 تیم له هه‌موو لایه‌كه‌وه خه‌ریكی گه‌ڕانن.
به‌ڵام به پێی زانیارییه‌كانی ئاژانسی رۆیته‌رز، كه له به‌رپرسێكی ئێرانی وه‌ریگرتووه، هەموو هیوای تیمە فریاگوزارییەکان تەنیا جی پی ئێسی پاسەوانەکەی سه‌رۆكی ئێرانه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: تیمە فریاگوزارییەکان نە دەستیان دەگات بە تەلەفۆنی سەرۆک و تیمەکەی، نە پەیوەندییان لەگەڵ بێ سیمی هێلیکۆپتەرەکە ماوە، تاکە هیوایان ئامێری GPSی یەکێک لە پاسەوانەکانە کە هێشتا کاردەکات و توانیویانە بەهۆیەوە شوێنی دیارنەمانی هێلیکۆپتەرەکە دیاری بکەن.
ئه‌م ئێواره‌یه هێلیكۆپته‌ری سه‌رۆكی ئێران ئیبراهیم ره‌ئیسی به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌وا، وه‌ك وه‌زیری ناوخۆ ده‌ڵێت، “دووچاری دابه‌زینێكی زه‌حمه‌ت” بووه، هێشتاش نازانرێت سه‌رۆك و تیمه‌كه‌ی چیان به‌سه‌رهاتووه.
سه‌رۆكی ئێران له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی به‌نداوی هاوبەشی قیزقەڵاسی بووه له‌سه‌ر رووباری ئاراس و پێش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ تاران، هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ی به ناچاری و به زه‌حمه‌ت نیشتووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی خراپیی كه‌شوهه‌واوه، به‌ڵام هێشتا نه‌دۆزراته‌وه له كوێن.