100 ملیم باران زیاتر باریوە

زەوییە کشتوکاڵییەکانی بازیان ئەمساڵ تێرئاون

964+

پێشەوا محەمەد

بەراورد بە ساڵی رابردوو ئەمساڵ 100 ملیم زیاتر باران باریوە و کشتوکاڵی بازیان دەڵێت، بارانبارینەکانی ئەمساڵ لە کاتی زۆر گونجاودا باریوە.

لە سنووری قەزای بازیان 47 هەزار دۆنم زەویی کشتوکاڵی بە دێمی و بەراو بوونی هەیە، ئەوە جگە لە 16 هەزار خانووی پلاستیکی.

زانیار تۆفیق، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی بازیان بۆ 964ـی روونکردەوە، ئەمساڵ تا ئێستا 731 ملیم باران باریوە و لەچاو ساڵی رابردوو 100 ملیمی زیاترە.

وتیشی، “جگە لەو رێژە زۆرەی بارانبارین، ئەمساڵ بارانبارینەکان بەپێی گەشەی بەروبوومە کشتوکاڵییەکان بوون، بۆ نموونە ساڵی رابردوو زۆرترین بارانبارین مانگی دوو بوو، بەڵام ئەمساڵ لە مانگی 11ـەوە تا ئێستا بەردەوام باران بارین هەبووە”.

زۆرینەی زەوییە کشتوکاڵییەکانی بازیان گەنم و جۆیان لێدەکرێت و خانووە پلاستیکییەکانیش زۆرینەیان سەوزە و تەماتە و خەیار و کولەکە و باینجانن.

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی بازیان زانیاریی ئەوەش ئاشکرا دەکات، ئەگەر لە کاتی باشدا باران ببارێت بازیان ساڵانە 500 ملیم بارانبارینی بەسە.

خاوەنی خانووە پلاستیکییەکانی بازیان چاوەڕوانی قەرەبو...

خاوەنی خانووە پلاستیکییەکانی بازیان چاوەڕوانی قەرەبوون