ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كرا

خشته‌ی بودجه‌ی گشتیی 2024ی عێراق په‌سه‌ند كرا 

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه‌، “ئەنجومەنی وەزیران دەنگی لەسەر خشتەی بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2024 داوە، هه‌روه‌ها ره‌وانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی کردووە بۆ پەسەندکردنی”.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنجومەنی وەزیران دانیشتنێکی نائاسایی بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجامدا.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران كه‌مێك پێش ئێستا بڵاویكرده‌وه‌ “ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران دانیشتنێکی نائاسایی ئەنجامدا، دەنگیشیان لەسەر خشتەی بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2024 دا، هه‌روه‌ها ره‌وانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی کرا بۆ پەسەندکردنی”.
به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی 964 خشته‌ی بودجه‌ی گشتی بۆ 2024 به‌م جۆره‌یه‌:
سەقفی خەرجییەکان:
سەقفی باڵای خەرجییەکان لە 226 تریلیۆن دینارەوە بۆ 210 تریلیۆن دینار کەمکرایەوە، لە کاتێکدا لە بودجەی ساڵی رابردوودا 199 تریلیۆن دینار بوو.
• بودجەی کارکردن (ته‌شغیلی): بودجەی کارکردن بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و گەیشتووەتە 170 ترلیۆن دینار.
• موچە: مانگانە 8.5 ترلیۆن دینار بۆ موچەی فەرمانبەران و چاودێریی کۆمەڵایەتی تەرخان دەکرێت.
• سه‌رموچه‌ و پلە بەرزکردنەوە: سه‌رموچه‌ و پلە بەرزکردنەوە بۆ بودجە زیاد دەکرێت، بەڵام لەلایەن وەزارەتی داراییەوە و لە چوارچێوەی خشتەکانی بودجەدا نییە.

سودانی: ئەگەر هەرێم داهاتەکانی رادەست بکات بودجەی %12.67ی...

سودانی: ئەگەر هەرێم داهاتەکانی رادەست بکات بودجەی %12.67ی پێ دەدەین