سەرۆک کۆماری ئێران ون بووە. فۆتۆ: ئاژانسەکان
سه‌رۆك هێشتا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه
ئێران ناوه‌ندی كۆنتڕۆڵی قه‌یرانەکانی راگه‌یاند
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
حكومه‌تی ئێران ناوه‌ندی كۆنتڕۆڵی قه‌یرانەکانی راگه‌یاند و هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كه‌وتنه ئاماده‌باشییه‌وه.
ئه‌م ئێواره‌یه هێلیكۆپته‌ری سه‌رۆكی ئێران ئیبراهیم ره‌ئیسی به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌وا، وه‌ك وه‌زیری ناوخۆ ده‌ڵێت، “دووچاری دابه‌زینێكی زه‌حمه‌ت” بووه، هێشتاش نازانرێت سه‌رۆك و تیمه‌كه‌ی چیان به‌سه‌رهاتووه.
سه‌رۆكی ئێران له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی به‌نداوی هاوبەشی قیزقەڵاسی بووه له‌سه‌ر رووباری ئاراس و پێش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ تاران، هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ی به ناچاری و به زه‌حمه‌ت نیشتووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی خراپیی كه‌شوهه‌واوه، به‌ڵام هێشتا نه‌دۆزراته‌وه له كوێن.
وه‌زیری ناوخۆی ئێران ئه‌حمه‌د وه‌حیدی به ئاژانسی فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی وتووه، به‌هۆی خراپیی كه‌شوهه‌وا و ته‌مومژه‌وه هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئێران دووچاری رووداو بووه.
وتیشی، 16 تیمی فریاگوزاری رەوانەی ناوچەکە کراون، بەڵام بەهۆی تێپەڕنەبوونی ناوچەکە و بارودۆخی نالەباری کەشوهەوا بەتایبەت تەم و مژێکی زۆر، ئۆپەراسیۆنی گەڕان و سۆراغی فڕۆکەکەی سەرۆک کۆمار قورس بووە.