هۆکاری بەرزبوونەوەی چییە؟

نەوت زۆری نەماوە بگاتە 90 دۆلار

964+

توانا نەقی

ئەمڕۆ هەینی، لەگەڵ کردنەوەى بازاڕى جیهانی، نرخى نەوت لە چاو دوێنێدا جارێکی دیکە رووی لە بەرزبوونەوە کردووە و زۆری نەماوە بگاتە 90 دۆلار.

بەپێى داتاکانى بازاڕى جیهانى، بۆ ئەمڕۆ نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى برێنت 89 دۆلار و 40 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، کە لە چاو دوێنێدا بە رێژەی 0.39% بەرزبووەتەوە.

هاوکات، نرخى یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکا گەیشتووەتە 83 دۆلار 90 سەنت کە بە ئەویش بە رێژەی 0.33% لە چاو کاتی داخستنی بازاڕەکان بەرزبووەتەوە.

بەپێی خەمڵاندنەکانی جەی پی مۆرگان، تێکڕای بەکارهێنانی نەوتی جیهانی لە سەرەتای مانگی نیسانەوە تا ئێستا گەیشتووەتە 101 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا، کە 200 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەمترە لە چاو پێشبینییه‌كان.

یەکێک لە هۆکارەکانی ئەم بەرزبوونەوەیە هێرشیەکانی ئۆکرانیایە بۆسەر کەشتی و کێڵگە نەوتیەکانی روسیا، هەروەها

لەلایەکی تریشەوە ناوەندی کارگێڕی وزەی ئەمریکا رایگەیاند، لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا ئاستی وەبەرهێنانی نەوت بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرماوە، بەرێژەکی باش وایکردووە نرخی نەوت بەرز ببێتەوە.