50 کچ و 50 کوڕ
لە گەرمیان 100 کەس دەخرێنە سەر کار
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
لقی گەرمیانی سەندیکای کرێکارانی کوردستان، لەڕێگەی کارگەیەکی سنورەکەوە، ھەلیکار بۆ 100 کوڕ و کچی گەرمیان دەرەخسێنێت.
عەدنان محەمەد، سەرۆکی لقی گەرمیانی سەندیکای کرێکارانی کوردستان بە 964ـى وت،”لەڕێگەی کارگەی شیاو بۆ بەرھەمھێنانی شیرەمەنی و ئایسکرێم لە قەزای کەلار، ھەلیکار بۆ زیاتر لە 100 کوڕ و کچی سنوری گەرمیان لە بەشە جیاوازەکانی کارگەکە دەرەخسێنین”.
بە وتەى عەدنان محەمەد، مەرج ئەوەیە کرێکار خوێندەواری ھەبێت و تەمەنى لە نێوان 18 بۆ 40 ساڵیدا بێت و تواناى کارى بەکۆمەڵى هەبێت و کەسێکى شیاو بێت.
بۆ ھەر ڕۆژێک کارکردن هەشت کاتژمێرە و مانگانەی 350 ھەزار دینار کەمترین موچەیە، وەک ئەوەى سەرۆکى لقى گەرمیانى سەندیکاى کرێکارانى گەرمیان روونیکردەوە، لە رۆژییەک شەممەوە ھەرکەس سەردانی لقەکەیان بکات، پشتگیریەکی پێدەدەن بۆ ئەوەى بیبات و لە کارگەکە دەستبەکاربێت.
دانیشتووى هەر قەزا و ناحیە و گوندێکى گەرمیان دەتوانن لەوێ کار بکەن.
دەشڵێت:کارکردن لە کارگەکە بەشێوەی شەفتاتە، بۆ شەفتی رۆژ 50 کچ و شەفتی شەویش 50 کوڕیان پێویستە، ئەگەر لەو ڕێژەیە زیاتریش بێت دەیانخەینە سەر کار.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح