بە گوژمەى نزیکەى 5 ملیار دینار

لە شێلادزێ و دێرەلوک سێ پڕۆژەى گرنگ ئەنجام دەدرێن

964+

وریا فەتاح

بە گوژمەى 4 ملیار و 964 ملیۆن دینار، لە سنورى شێلادزێ و دێرەلوک بەردى سێ پڕۆژە دانرا.

بەپێى راگەیەنراوێکى پارێزگاى دهۆک، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 25.4.2024، بەردى بناغەى سێ پڕۆژە لە سنورى شیلادزێ و دێرەلووک دانران کە گوژمەىە پڕۆژەکان بە تێکڕا 4 ملیار و 964 ملیۆن دینارە.

پڕۆژەى یەکەم لەسەر رووبارى رۆیێ شین لە شێلادزێ ئەنجام دەدرێت کە دروستکردنى کۆڕنیشى رووبارەکەیە بە گوژمەى 2 ملیار و 272 ملیۆن دینار.

پڕۆژەى دووەم دروستکردنى یاریگایەکى وەرزشییە لە شێلادزێ کە یەک ملیار و 456 ملیۆن دینارى بۆ تەرخانکراوە.

لە سنورى دێرەلوکیش بەردى بناغەى هۆڵێک دانرا کە 234 ملیۆن دینارى تێدەچێت.

ژمارەیەک پڕۆژە بۆ تاسڵوجە جێبەجێ دەکرێن

ژمارەیەک پڕۆژە بۆ تاسڵوجە جێبەجێ دەکرێن