مەرجەکان چین؟
بەڕێوەبەرایەتییەک فۆڕمی ئەلیکترۆنی بۆ بەشداریکردن لە راهێنانەکان کارا کرد
964+
ژووری هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتى گشتى کار و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى فۆڕمی ئەلیکترۆنی بۆ بەشداریکردن لە ژمارەیەک خولی پیشەیی کارا کرد و دەڵێت، بە هەماهەنگى لەگەڵ رێکخراوى (UNDP) و بەڕێوەبەرایەتییەکانى راهێنانى پیشەیی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان چوار خولى پیشەیی دەکاتەوە.
خولەکان بۆ ماوەی 30 رۆژ بەردەوام دەبن و رۆژانە لە کاتژمێر 9:00ى بەیانى تا 1:00ى پاش نیوەڕۆ دەوترێنەوە.
بەڕێوەبەرایەتى گشتى کار و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى دەڵێت، “لە کۆتایی خولەکاندا بڕوانامەى فەرمى بە بەشداربووان دەبەخشرێ لەگەڵ بڕێک پارە بۆ هاتوچۆى بەشداربووەکان کە لەلایەن رێکخراوى (UNDP) تەرخان دەکرێت”.
خولەکان لەم بوارانەدان:
– کارەباى ماڵان (چۆنیەتى دامەزراندن و بەستنى کارەباى ماڵان).
– کۆمپیوتەر (گرافیک دیزاین و سۆشیال میدیا).
– دوورمان بۆ ئافرەتان (بڕین و دوورینى جلوبەرگى ئافرەتان).
– وزەى خۆر ( چۆنیەتى دامەزراندن و بەستنى پانێل و دابەشکردنى کارەباى وزەى خۆر).
خولەکان بۆ ماوەى (30) رۆژى کردارییە، رۆژانە لە کاتژمێر (9:00)ى بەیانى تا (1:00)ى پاش نیوەڕۆ.
مەرجەکانى بەشداربوو ئەوەیە کە دەبێت تەمەنى لە نێوان 18 – 30 ساڵ بێت، بێکار بێت، خولیای دامەزراندنى کارى خۆى هەبێت و بیەوێت پەرە بە تواناکانى بدات پاش خولەکان و لە بوارەکەدا کار بکات.
بۆ ناو تۆمارکردن و پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی، کلیک لەم بەستەرە بکە.
بەڕێوەبەرایەتى گشتى کار و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى رایگەیاند، بۆ زانیاریى زیاتر دەتوانن سەردانى بەڕێوەبەرایەتى راهێنانى پیشەیی هەولێر بکەن کە دەکەوێتە سەر شەقامی کەرکوک بەرامبەر مزگەوتی رەشاد موفتی یان پەیوەندى بکەن بە ژمارە: 07504561522