زۆرینەیان ئاوەڕۆن

ژمارەیەک پڕۆژە بۆ تاسڵوجە جێبەجێ دەکرێن

964+

پێشەوا محەمەد

ژمارەیەک پڕۆژە بۆ تاسڵوجە لە شاری سلێمانی جێبەجێ دەکرێن و بەڕێوەبەری شارەوانییەکەی دەڵێت، پلانی جوانکردنی دەروازەکەی و سەرجەم خانووەکانیان هەیە.

سەرهەد حاجی، بەڕێوەبەری شارەوانیی تاسڵوجە چووەتە لای سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی و داوای جێبەجێکردنی ژمارەیەک پڕۆژەی لێکردووە بۆ تاسڵوجە.

ناوبراو بە 964ـی وت، “سێ پڕۆژەیان ئاوەڕۆن کە بەتەواوی کێشەی ئاوەڕۆی تاسڵوجە و کۆبوونەوەی ئاو لەسەر شەقامی گشتیی تاسڵوجە – سلێمانی چارەسەر دەکەن”.

وتیشی، “لە تاسڵوجە تا خوار گەڕەکەی کەنەکەوە چاڵێک هەیە بەنیازین بیکەین بە کەناڵێکی گەورەی ئاوەڕۆ و بڕی ملیارێک و 500 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە و گرنگییەکی زۆری بۆ تاسڵوچە و کەنەکەوە و گەڕەکی راپەڕین دەبێت”.

964 زانیویەتی بەهۆی ئەوەی تاسڵوجە لە بەری رۆژئاواوە بووەتە دەروازەی سلێمانی پڕۆژە بۆ جوانکردنی ئەو دەروازەیە هەیە.

“لەگەڵ دروستکردنی شەقامی 100 مەتری و ئەو پردە گەورەیەی تاسڵوجە، دەروازەی هاتنەناوەوەی سلێمانی جوان دەکرێت و دەڕازێندرێتەوە و سەوز دەکرێت و خانووەکانیش جوان دەکرێن”، سەرهەد حاجی وای وت.

بەڕێوەبەری شارەوانیی تاسڵوجە هیوای خواست زوو بوودجە بۆ ئەو پڕۆژانە دابین بکرێت و دەست بە جێبەجێکردنیان بکرێت.

شارەوانی سلێمانی داوا دەکات پێدانی زەوی هاوڵاتیانیش ب...

شارەوانی سلێمانی داوا دەکات پێدانی زەوی هاوڵاتیانیش بگرێتەوە