سلێمانی
لە رووداوێکی تەقەکردندا سێ کەس برینداربوون
964+
دیلان محەمەد جەزا
کەمێک لەمەوبەر رووداوێکی تەقەکردن لە گەڕەکی سليمانی تازە روویدا و بە پێی زانیارییەکان سێ کەس بریندارن.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست 964 کەوتووە، کەمێک لەمەوبەر رووداوێکی تەقە کردن روویداوە و لە گەڕەکی سلێمانی تازە و تێیدا سێ کەس بریندارن.
مەفرەزەیەکی پۆلیس چوون بۆ دەستگیرکردنی داواکراوێک، داواکراوەکە خۆی رادەست نەکردووە و تەقەی لە پۆلیسەکان کردووە وبە قسەی چەند شایەتحاڵێک دوو کەس لە بریندارەکان پۆلیسن و کەسی سێیەمیش داواکراوەکەیە، کە بە برینداری دەستگیر کرا.
سەرچاوەیەکیش لە نەخۆشخانەی شار بە 964ی وت، چوار بریندار گەیەندراونەتە نەخۆشخانە، بەڵام یەکێکیان زۆر بە سووکی بریندار بووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی