"تەنیا دەرمان چارەسەرە"

مێرووی سن لە گەنمی دەشتی بازیانەوە ئاڵاوە

964+

پێشەوا محەمەد

مێرووی سن لە گەنمی دەشتی بازیانەوە ئاڵاوە و کشتوکاڵی بازیانیش پێشبینیی دەکات ئەمساڵ لە چاو ساڵانی پێشووتر مێرووەکە زۆرتربێت.

چەند رۆژێکە کشتوکاڵی بازیان لە گەڕان و بەسەرکردنەوەی کێڵگە گەنمەکاندایە و بە رێژەی کەم تا زۆر مێرووی سنیان لەو کێڵگە گەنمانەدا بینیوە، کە سەردانیان کردوون.

زانیار تۆفیق، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی بازیان بە 964ـی راگەیاند، ساڵی رابردوو مێرووی سنیان نەبووە، بەڵام وەک ئەوەی بینیویانە مێرووەکە لە چاو ساڵی رابردووتر زیاترە.

وتیشی، “چارەسەرەکەی تەنیا دەرمانە و ئێستاش ئێمە داوامان کردووە هاوکاریی جوتیارانی سنوورەکەمان بکرێت، تا نەهێڵن ئەو سنە زیان بە بەرهەمەکانیان بگەیەنێت”.

قەزای بازیان 47 هەزار دۆنم زەویی کشتوکاڵی هەیە و زۆرینەی بە گەنم و جۆ چێندراوە، ئەوە جگە لە 16 هەزار خانووی پلاستیکی لە سنوورەکە.

964 پرسیاری ئەوەی کرد، ئەو دەرمانەی بۆ نەمانی ئەو مێرووە بە گەنمەکە دەکرێت دواتر زیانی تەندروستیی نییە بۆ مرۆڤ؟ زانیار تۆفیقیش وتی، “هەموو دەرمانێکی کیمیایی زیانی هەیە، بەڵام دەرمانی دژە مێرووی سن زوو بە گەنمەوە دەکرێت و ماوەیەکی زۆری دەمێنێت بۆ دروێنەکردن و کاریگەرییەکەی زۆر کەم دەبێت”.

هەڵمەتی لەناوبردنی مێرووی سن لە دهۆک دەستیپێکرد

هەڵمەتی لەناوبردنی مێرووی سن لە دهۆک دەستیپێکرد