دەربەندیخان

سێ پرۆژەی رێگەوبان جێبەجێ کران

964+

توانا نەقی

سێ پرۆژەی بواری رێگاوبان لە سنووری دەربەندیخان چووە بواری جێبەجێکردنەوە، پرۆژەکان لەلایەن چاککردن و چاکسازی رێگاوبانی سلێمانییەوە ئەنجام دەدرێت.

پرۆژەکان وەک ئەوەی قایمقامیەتی دەربەندیخان رایگەیاندووە قیر و تێکەڵەڕێژ کردنی چەند رێگایەکی گرنگە کە هاوتوچۆی هاوڵاتی زۆر لەسەرە.

سلێمان محەمەد قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی وت، ئەو پرۆژانە گرنگ بوون بۆ ئەو سێ شوێنە یەکێک لەوانە، تێکەڵەڕێژ کردن و قیرتاوکردنی گوندی سەلیم پیرک لە رێگای سەرەکی دەربەندیخان – سلێمانی بۆ ناو سەنتەری گوندی سەلیم پیرک بەدرێژایی 600 بە گوژمەی 75 ملیۆن دینار.

وتیشێ، دوو پرۆژەکەی دیکە پێکهاتوون لە تێکەڵەڕێژ کردنی هەردوو قەراغی رێگای نێوان دەربەندیخان – سلێمانی لە تونێلی دەربەندیخانەوە تاوەکو گوندی میرەدێ.

هەروەها تێکەڵەڕێژ کردن و چاکسازی لە رێگاکانی تاوەگۆزی، بەستنەوەی ناوچەکانی تاوەگۆزی بە ناحیەی بەمۆوە گوندی بانی بۆڵانەوە بۆ گوندی پشتە.

"چاڵەکانی دەربەندیخان بۆ کەلار بە کاتی پڕدەکەینەوە"