ته‌قه‌ى هه‌ڕه‌مه‌كى
ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ى شه‌ش شه‌و پێش ئێستاى ناو دهۆك ده‌ستگیر كرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شه‌ش شه‌و پێئێستا له‌ناو پارێزگاى دهۆك كه‌سێك به‌شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كى ته‌قه‌ى كردبوو، به‌ڵام ئه‌وكات پۆلیس ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌یان نه‌كه‌وته به‌رده‌ست و ئه‌مڕۆ ده‌ستگیریان كرد.
شه‌وى 18.4.2024 ئه‌و كه‌سه له گه‌ڕه‌كى KRO ته‌قه‌ى كردبوو.
پۆلیسی دهۆك ئه‌مشه‌و بڵاویكرده‌وه كه ته‌قه‌كه‌ره‌كه به‌ناوى (ا. س.م) یان ده‌ستگیر كردووه.
پۆلیس ده‌ڵێت، دواى كۆكردنه‌وه‌ى زانیاری ورد له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه تواندرا ناسنامه‌كه‌ى ئاشكرا بكه‌ن و به فه‌رمانى دادوه‌ریش ده‌ستگیرى بكه‌ن و ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكیشدا بگرن له جۆرى تویۆتا لاندگرۆزه‌ر و چه‌كێكیشی پێبووه له جۆرى ده‌نكانچه و ئه‌وشیان ده‌ست به‌سه‌ردا گرتووه.
ته‌واوى ئه‌م چالاكییه له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌یه‌كى بنكه‌ى پۆلیسی داسنیا ئه‌نجامدراوه.