تەمەنی نزیکەی 70 ساڵە
دوای زیاتر لە دوو هەفتە تەرمی فایەق عەبدوڵا لەناو قامیشەڵانەکانی دارەتوو دۆزرایەوە
964+
شیراز عەبدوڵا – هەولێر
هاوڵاتییەکی هەولێر بەناوی “فایەق بابە عەبدوڵا” 15 رۆژ لەمەوبەر کاتژمێر 8:30ی بەیانی لە ماڵ درەچوو بوو، بەڵام ئەمڕۆ ئێوارە تەرمەکەی لە قامیشەڵانەکانی نزیک دارەتوو دۆزرایەوە.
یەکێک لە ناسیاوەکانی ئەو هاوڵاتییە لەبەردەم پزیشکی دادی هەولێر بە 964ی وت، بەهۆی ئەوەی ماوەیەکی زۆرە تەرمەکەی ماوەتەوە، ناتوانرێت ببرێتەوە بۆ ماڵەوە، لە پزیشکی دادی کفن دەکرێت و دەبرێت بۆ گۆڕستان.
ئەو هاوڵاتییە تەمەنی نزیکەی 70 ساڵە و بەوتەی کوڕەکەی کە پێشووتر بۆ 964 قسەیکردبوو، باوکی نەخۆشی بیرچوونەوەی هەبووەو بەم دواییە نەشتەرگەری لە ئەژنۆی بۆ کرابوو.