شەش رۆژ دەخایەنێت

بەنداوی دەربەندیخان لە پاشماوەی زبڵ و خاشاک خاوێن دەکرێتەوە

964+
میلاد جەلال – گەرمیان

ھەڵمەتی خاوێن کردنەوەی زبڵ و خاشاکی بەنداوی دەربەندیخان دەستیپێکردووە، رێکخراوێک لەگەڵ ژمارەیەک ژینگەپارێز ،خۆبەخشانە بەنداوەکە خاوێن دەکەنەوە.

هەڵمەتە ئەمڕۆ چوارشەممە دەستیپێکردووە سامان ئیسماعیل، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بە 964ى وت، “ساڵانی پێشتر خۆمان بەنداوەکەمان لە زبڵ و خاشاک پاک دەکردەوە، بەڵام ئەمساڵ رێکخراوی ڤیم لەگەڵ ژمارەیەک گەنجی ژینگەپارێز دەستپێشخەریانکرد بۆ خاوێنکردنەوەی بەنداوەکە”.

ئەمڕۆ یەکەم رۆژی خاوێنکردنەوەبوو، لەوانەیە لە ماوەی پێنج بۆ شەش رۆژ، بەنداوەکە بەتەواوی پاک بکرێتەوە لەو پاشماوەی دەبە و ماددە پلاستیکیانەی ھاتوونەتە سەر ئاوەکە، سامان ئیسماعیل وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەنداوەکە ئێستا تەنیا 28 سانتیمەتری ماوە سەرڕێژ بکات.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

پێش سەرڕێژ بوون.. مەترسییەکانی بەردەم ئاوی بەنداوی دەر...

پێش سەرڕێژ بوون.. مەترسییەکانی بەردەم ئاوی بەنداوی دەربەندیخان چین؟