تایله‌ندییه‌كه‌ى باشترینه
خۆراكى رانیه ده‌ڵێت برنجى باش و خراپمان بۆ دێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌ئیداره‌ى راپه‌ڕین ده‌ست به دابه‌شكردنى به‌شه خۆراكى سێیه‌م كرا‌و له‌ناو ئه‌و به‌شه خۆراكانه دوو جۆر برنج دابه‌ش كراوه، یه‌كه‌میان خراپ و دووه‌میشیان باشه.
به‌ڕێوه‌به‌رى بازرگانى كه‌لوپه‌لى خۆراكی رانیه، پشتڕاستى ده‌كاته كه ئه‌وان یه‌ك جۆر برنجیان بۆ نایه‌ت، به‌ڵكو دوو جۆره، تایله‌ندییه‌كه‌یان باشتره له برنجه ئه‌مریكییه‌كه.
كامه‌ران فه‌تاح به‌ڕێوه‌به‌رى بازرگانى خۆراكى رانیه به 964ـى وت “چونكه یه‌ك جۆر برنجمان بۆ نایه‌ت بۆیه زۆرجاران هه‌ر دوو جۆره برنجه‌كه وه‌ك یه‌ك نابێت و جۆرێكیان باشتر له‌وه‌ى دیكه ده‌بێت”.
ئه‌و قسه‌یه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى بازرگانى خۆراك، دواى ئه‌وه دێت كه دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له ئه‌نجامى به‌دواداچوونى بریكاره‌كانى خۆراك بۆى ده‌ركه‌وتبوو له چوارقوڕنه برنجێكى زۆر خراپ و له رانیه و پشده‌ریش برنجی زۆر باش دابه‌ش كراوه.
كامه‌ران فه‌تاح ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌وان له‌كاتى دابه‌شكردنى هه‌ر به‌شه خۆراكێكی مانگانه بریكاره‌كانیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ر بینیان هه‌ر ماده‌یه‌كی خۆراك خرایبووه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دابه‌شی نه‌كه‌ن، به‌ڵكو ئاگاداریان بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بۆیان بگڕدرێت.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى بازرگانى خۆراكى رانیه، مانگانه پێوستیان به 63 هه‌زار تۆن برنج هه‌یه، له‌كاتێكدا ته‌نیا 15 كۆگایان هه‌ن بۆ كۆگاكردنى برنجه‌كه و پێیوایه ژماره‌ى كۆگاكانیان زۆر كه‌مه بۆ ئه‌و رێژه برنجه‌ى بۆیان دێت.