زۆر خراپ و زۆر باش

له‌ ئیداره‌ى راپه‌ڕین دوو جۆر برنجى جیاواز به‌سه‌ر بریکارەکانی خۆراک دابه‌شكراوه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به‌دواداچوونێكی بۆ ماده‌ خۆراكییه‌كان له ‌سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین كردووه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌م مانگه‌ دوو جۆر برنجی جیاواز به‌سه‌ر بریکارەکانی خۆراک دابه‌شكراوه‌، كه‌ یه‌كێكیان زۆرباشه‌ و دووه‌میشیان زۆرخراپه‌.

كاسترۆ مه‌عروف به‌ 964ـى وت، ئه‌و برنجه‌ى له‌ ناحیه‌ى چوارقوڕنه‌ دابه‌شكراوه‌ زۆر خراپه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ى له‌ ناو رانیه‌ و پشده‌ر و قه‌ڵادزێ دابه‌شی سه‌ر بریکارەکانی خۆراک كراوه‌ جۆره‌كه‌ى زۆرباشه‌.

وتیشی “پێویسته‌ هه‌موو ماده‌ خۆراكییه‌كان كه‌ دابه‌ش ده‌كرێن وه‌كو یه‌ك بن و جیاوازیان نه‌بێت، بۆیه‌ به‌داوداچوونمان ده‌ستپێكردووه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئەو بەشە برنجەی له‌ چوارقوڕنە دابەشکراوە به‌هۆى خراپیەكه‌یه‌وه‌ ته‌نانه‌ت له‌ بازاڕیش نافرۆشێته‌وه‌ و داواشی له‌ بەڕێوەبەرایه‌تی خۆراکی سلێمانی کردووه‌ هۆکاری ئەو جیاوازیەیان بۆ روونبكاته‌وه‌.

ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، كه‌ داوایان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى بازرگانى كه‌لوپه‌لى خۆراكى سلێمانیش كردووه‌، روونكردنه‌وه‌یان پێبده‌ن، له‌باره‌ى ئه‌و جیاكاریه‌ى له‌ به‌شه‌خۆراكى مانگانه‌ى هاوڵاتیاندا ده‌كرێت.

پێش دابەشکردنی پشکنین بۆ برنجە تایلەندییەکە دەکرێ

پێش دابەشکردنی پشکنین بۆ برنجە تایلەندییەکە دەکرێ