"لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە"
پارێزگاری هەولێر: بازاڕی نیشتمان نه‌سووتاوه و ئه‌وه‌ی سووتاوه كه‌پر و مێزه‌كانن
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند میدیاكان هه‌ڵه‌یان كردووه و ئه‌وه‌ی سووتاوه بازاڕی نیشتمان نییه، ئاشكراشی كرد لێکۆڵینەوە لە رووداوی ئاگرەکەی بەردەم بازاڕی نیشتمان دەستیپێکردووه و دواتر ئه‌نجامه‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نن.
شەوی رابردوو ئاگر لە چەند كەپر و عارەبانەیەکی ناو گۆڕه‌پانی بازاڕی نیشتمانی هه‌ولێر كەوتەوە، به‌ڵام ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەلێر، لە شوێنی رووداوەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی وتی: “لە سەرەتای کەوتنەوەی ئاگرەکە، بەداخەوە ئێوەی کەناڵەکانی راگەیاندن واتان بڵاو کردەوە کە بازاڕی نیشتمان سووتاوە، کەچی ئێستا خۆتان دەیبینن، کە چەند کەپر و عارەبانەیەکی بەردەم بازاڕەکە سووتاوە”.
وتیشی: “لە چرکەساتی یەکەمی کەوتنەوەی ئاگرەکە، تیمەكانی بەرگریی شارستانیی هەولێر گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و بە ماوەیەكی كەم توانیان بەبێ كەوتنەوەی هیچ زیانێكی گیانی ئاگرەكە لە زووترین کاتدا كۆنتڕۆل بكەن”.
پارێزگاری هه‌ولێر ئاشكرای كرد: “لێکۆڵینەوە لە رووداوی کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستیپێکردووەوە و دواتر هۆکارەکەی لەلایەن بەرگری شارستانییه‌وه رادەگەیه‌ندرێت”.
شه‌وی رابردوو دوو ئاگر له بازاڕی هه‌ولێر كه‌وته‌وه، یه‌كێكیان له شێخه‌ڵا بوو، كه سێ دوكان سووتان و دواتر ئاگر له كه‌پر و مێزه‌كانی گۆڕه‌پانی به‌رده‌م بازاڕی نیشتمان كه‌وته‌وه، كه ئه‌و شوێنه‌ش هه‌ر به بازاڕی نیشتمان ناسراوه و ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی پانتایی بازاڕه‌كه.