چابی ئەلۆنزۆ.
چاوەڕێی دەکەن؟
بایرن میونشن واز له ئه‌لۆنزۆ ناهێنێت
ئەرسەلان عەبدوڵا
یانه‌ی بایرن میونشن واز له چابی ئه‌لۆنزۆی راهێنه‌ری بایه‌رلیڤه‌ركوزن ناهێنێت و چاوه‌ڕێی ده‌كات.
رۆژنامه‌ی كیكه‌ری ئه‌ڵمانی ئه‌مڕۆ بڵاویكرده‌وه، ئیداره‌ی بایرن میونشن پلانیان هه‌یه راهێنه‌رێكی كاتی دابنێن، بۆ ئه‌وه‌ی له ساڵی داهاتوو، گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌لۆنزۆ بكه‌ن و ساڵێك چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن.
ئه‌لۆنزۆ بڕیاری دا وه‌رزی داهاتووش هه‌ر له لیڤه‌ركوزن بمێنێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م وه‌رزه خولی ئه‌ڵمانیای بۆ تیپه‌كه بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا به‌ده‌ست هێنا.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، بایرن ده‌یه‌وێت لوسیان فاڤه‌ری راهێنه‌ری پێشووی دۆرتموند، یان هانز فلیك بۆ یه‌كه‌م وه‌رز بكاته راهێنه‌ری تیپه‌كه‌ی، تا ئه‌وكاته‌ی ئه‌لۆنزۆ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ لیڤه‌ركوزن ته‌واو ده‌بێت.