لە بەغدا کۆبووەتەوە

دەستەی گەشتوگوزار داوای رێگریکردن لە کۆمپانیا بێمۆڵەتەکان دەکات

964+

ژووری هەواڵ

دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم لەگەڵ بەغدا هاتووەتە سەر خەت و دەیەوێت کاری ئەو کۆمپانیایانە رێکبخاتەوە کە گەشتیار دەبەنە هەرێمی کوردستان.

بەرپرسانی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم سێشەممە لە بەغدا بوون و لەگەڵ دەستەی گەشتوگوزاری عێراق کۆبوونەوە، بە گوێرەی راگەیەندراوێکی دەستەکە، ئامانج لەم کۆبوونەوەیە دروستکردنی هەماهەنگی زیاتر و کاری پێکەوەیی و رێکخستنەوەی کاروباری کۆمپانیا گەشتیارییەکان بووە.

“هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی چاودێریکردن و کۆنتڕۆڵکردنی ئەو کۆمپانیایانەی کە تۆمارنەکراون و پابەندی رێنماییەکان نابن، بۆ ئەم مەبەستە لە داهاتوویەکی نزیکدا میکانیزمەکانی چارەسەرکردنی ئەم پرسە دادەنرێت”، دەستەی گەشتوگوزار وا دەڵێت.

ئیبراهیم عەبدولمەجید، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم بە 964ـی راگەیاند، ئەو کۆمپانیایانەی کە مۆڵەتیان نییە و لە باشوور و ناوەڕاستی عێراقەوە گەشتیار دەهێننە هەرێمی کوردستان، فێڵ لە هاوڵاتیان دەکەن، بۆیە داوایان لە حکومەتی عێراق کردووە رێگریان لێبکات.

گەشتوگوزاری هەڵەبجە: 58 هەزار گەشتیار هاتن

گەشتوگوزاری هەڵەبجە: 58 هەزار گەشتیار هاتن