نزیکەی چوار هەزار نەخۆش لە کوردستانن

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی نەخۆشانی تالاسیمیایە

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

ئەمڕۆ چوارشەممە 8.5.2024 رۆژی جیهانیی تالاسیمیایە، لە شاری هەولێر چەند چالاکییەک لە سەنتەری تایبەت بە نەخۆشانی تالاسیمیا بەڕێوەچوو و بەپێی ئامارەکانیش، دوو حاڵەتی مردنی نەخۆشانی تالاسیمیا لەمساڵدا تۆمار کراوە.

چوار رێکخراوی تەندروستی و دوو تاقیگە و بانکی خوێن و دەزگایەکی خێرخوازی بەشدارییان لە مەراسیمەکەدا کرد.

سامان سلێمان, بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی هەولێر بۆ 964 وتی، ،هەموو ساڵێك لە رۆژی جیهانیی تالاسیمیا چالاكیی جۆراوجۆر ئەنجام دەدەین وەک وەرگرتنی خوێن و ئەنجامدانی چالاکیی مۆسیقا و گۆرانی”.

وتیشی، “لەمساڵدا 916 نەخۆش سەردانی سەنتەری تالاسیمیایان کردوو ە دوو نەخۆش گیانیان لەدەست داوە، ساڵی رابردووش پێنج نەخۆش گیانیان لە دەست داوە”.

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر، كە بە 964 دراوە، لە هەرێمی كوردستان سێ هەزار و 670 تووشبووی تالاسیمیا هەن، کە بەم شێوەیە دابەش بوون، هەولێر هەزار و 54 نەخۆش، دهۆك هەزار و 200 نەخۆش، سلێمانی 856 نەخۆش، رانیە 180 نەخۆش، ئاكرێ 220 نەخۆش و خانەقین  120 نەخۆش.

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد

رێگای نێوان کەرکوک بۆ چەمچەماڵ نۆژەن دەکرێتەوە 

رێگای نێوان کەرکوک بۆ چەمچەماڵ نۆژەن دەکرێتەوە