هۆکارەکەی ئاشکرا نەکراوە

رەحمە ریاز کۆچی دوایی خوشکەکەی راگەیاند

پەری ساڵح

هونەرمەندی بەناوبانگی عێراقی  رەحمە ریاز هەواڵی کۆچی دوایی خوشکەکەی لە سۆشیال میدیاوە راگەیاند، بێ ئەوەی هۆکارەکەی ئاشکرا بکات.
کەمێک پێش ئێستا بە شێوەیەکی کتوپڕ رەحمە ریاز  لە هەژمارەکانییەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوشکەکەی راگەیاند، بێ ئەوەی ئاشکرای بکات کامیانە یان هۆکارەکەی چییە، ئەمەش لە کاتێکدایە ماوەی هەشت رۆژە کلیپێکی نوێی لەگەڵ ناسیف زەیتون گۆرانیبێژی سوری بڵاوکردووەتەوە.

رەحمە ریاز یەکێکە لە دیارترین گۆرانیبێژەکانی عێراق و هاوسەری ئەکتەر ئەلیکساندەر عەلومە و ماوەی دوو مانگە بووەتە دایک.