حاسڵاتی ئەم بەیانییە

نوێترین ئاماری کوژراوان لە غەزە و لە مالیزیا 10 کەس گیانیان لەدەستدا

964+

ژووری هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، پێویستە یەکێتی ئەوروپا بەرپرسیاریانە مامەڵە بکات و سزا بەسەر ئیسرائیلدا بسەپێنێت، سەبارەت بە سزاکانی سەر ئێرانیش وتی، بەداخەوە بۆ یەکێتی ئەوروپا و سزاکانی چونکە ئێران تەنها بەرگری لەخۆی کردووە.

وەزارەتی تەندروستی لە غەزە نوێترین ئاماری کوژراوانی بڵاوکردەوە، لە 7ی ئۆکتۆبەرەوە تا ئێستا 34 هەزار و 183 فەلەستینی کوژراون و 77 هەزار و 143 کەسیش بریندارن.

بەپێی میدیا مالیزیەکان، ئەم بەیانیە لە ئەنجامی پێکدادانی دووهێلی کۆپتەر لە مالیزیا لەکاتی راهێناندا 10 کەس گیانیان لەدەستدا.

لە باشووری چین بەهۆی بارانی بەخوڕەوە لافاو دروستبووە، ئاژانسی هەواڵی شینهوای چینیش دەڵێت، تا ئێستا 11 کەس بێ سەروشوێنن و زیاتر لە 10 هەزار کەسیش بێ ماڵ و حاڵ ماونەتەوە.

وەزیری دەرەوە سعودیە دەڵێت، لە یەکێتی ئەوروپا قسە و باس هەیە بۆ دانپێدانان بە دەوڵەتی فەلەستینی، ئەمەش تا بڵێی دڵخۆشکەرە.