قایمقام: فراوانكردنه‌كه به‌پێی پێویسته
حه‌ره‌مى گونده‌كانى سنوورى چۆمان فراوانتر ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
قایمقامى قه‌زاى چۆمان، بەڕێوەبەری ناحیەکان و به‌رپرسانى شارەوانی و کشتوکاڵ و پۆلیسی قه‌زاكه‌ى كۆكرده‌وه و له‌گه‌ڵ موختاره‌كانى سنووره‌كه‌ى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى له‌سه‌ر بڕیارێك كرد كه تایبه‌ته به فراوانكردنى حه‌ره‌مى گونده‌كان.
بڕیارى فراوانكردنى حه‌ره‌مى گونده‌كان به‌پێی رێنمایی ژمارە 2ـی ساڵی 2024 ـى وەزارەتی ناوخۆى هه‌رێمه.
ئەحمەد بارزان عه‌لیکۆ، قایمقامی قەزای چۆمان، به 964ـى وت، مه‌رج نیه ته‌واوى گونده‌كانى سنوورى قه‌زاكه‌یان پێویستیان به فراوانكردن بێت، به‌ڵكو ته‌نیا ئه‌وانه‌ى پێویستیانه.
وتیشی “هه‌ر گوندێك پێویسته له رێگه‌ى موختاره‌كانیانه‌وه (2 له‌سه‌ر 3)ـى دانیشتوانه‌كه ره‌زامه‌ند بن له‌سه‌رى ئینجا كار له‌سه‌ر فراوانكردنه‌كه ده‌كرێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌و زه‌ویانه‌ى كه پێویسته حه‌ره‌مى گونده‌كانى پێ فراوان بكرێ، زه‌ویه به‌رده‌ڵانه‌كانن و ئینجا زه‌وى كشتو‌كاڵى.
مه‌به‌ست له فراوانكردنى حه‌رمى گونده‌كان، فراونكردنى شوێنى نیشته‌جێبوونه بۆ هاوڵاتیانى دانیشتووى گونده‌كان، عه‌لیكۆ ده‌شڵێت “گوندمان هه‌یه ته‌نیا پێنج تا شه‌ش ماڵ یان هه‌شتى لێیه و پێویستى به فراوانكردنى حه‌ره‌مه‌كه‌ى نییه”.