هه‌شیانه نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه
رێگاى شه‌ش گوندى سنوورى رواندز قیڕتاو و كۆنكرێت ده‌كرێن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڕیارێك له ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆی سۆران هه‌یه، رێگاى شه‌ش گوندى سنوورى قه‌زاى رواندز قیرتاو و كۆنكرێت بكرێت، قایمقامیش ده‌ڵێت هه‌ندێكیشیان ته‌نیا نۆژه‌ن ده‌كرێنه‌وه.
گوندەکان كه‌وتوونه‌ته دۆڵی ئاکۆیان، كه بریتین له ئاکۆکەون، ئاکۆیان، فەقیان، سەران، گەرەوانی خواروو و گەرەوانی سەروو.
ئه‌حمه‌د قادر، قایمقامى قه‌زاى رواندز به 964ـى وت، هه‌موو رێكاره‌كانى ئه‌م پڕۆژانه ته‌واو كراون و چاوه‌ڕێى ده‌ستپێكردنى كاره‌كانن له‌و رێگایانه.
وتیشی “بڕی 769 ملیۆن و 960 هەزار دینار، بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌م پڕۆژانه لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ته‌رخانكراوه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ماوه‌ى 250 رۆژ بۆ جێبه‌جێكردنى دروستكردنى ئه‌م رێگایانه بۆ كۆمپایناى جێبه‌جێكار دیاریكراوه و ده‌شڵێت “جگه له كۆنكرێت و قیڕتاوكردنى هه‌ندێك له رێگاكان، رێگاى گوندیش هه‌یه ته‌نیا پێویستى به نۆژه‌نكردنه‌وه‌یه”.