ئه‌ردۆغان له به‌غدایه و كێشه‌ش كه‌وته ناو هه‌واڵگریی ئیسرائیل
+964
ژووری هەواڵ
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا ئه‌مڕۆ گه‌یشته به‌غدا و دیدار و كۆبوونه‌وه و رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق ده‌بێت، بڕیاره ئێواره‌ش سه‌ردانی هه‌ولێر بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسه باڵاكان كۆببێته‌وه.
میدیاکانی ئیسرائیل رایانگەیاند، سەرۆک بەشی هەواڵگریی سەربازی ئیسرائیل دەستی لەکارکێشایەوە، دوای ئەوەی کە بەرپرسیارێتی رووداوەکەی 7ی ئۆکتۆبەری لە ئەستۆگرت.
کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق دەڵێن، دوای سەردانەکەی سودانی بۆ واشنتۆن ئەگەری هەیە هیچ ئەنجامێکی جدی نەبێت لەدەرچوونی هێزەکانی ئەمریکا، بۆیە دەست بە هێرشەکانیان دەکەنەوە لەدژی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق ره‌تیكرده‌وه، بنكه‌ی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌سه‌د له شاری ئه‌نبار دووچاری هێرش و بۆردومان بووبێته‌وه و هه‌واڵه‌كانی له‌مباره‌یه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه.
فرانسوا ڤیلێرۆی دی گالۆ، سەرۆکی بانکی ناوەندی فەرەنسا رایگەیاند، پێناچێت گرژییەکانی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی وزە، وتیشی، نابێت ململانێکان کاریگەری لەسەر پلانەکانی بانکی ناوەندی ئەوروپا دروست بکات.
میدیاكانی یه‌مه‌ن بڵاویانكرده‌وه، له پارێزگاكانی حه‌زره‌موت و میهره له باشووری رۆژهه‌ڵاتی یه‌مه‌ن، به‌هۆی بارانبارین و لافاوه‌وه، پێنج كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و زیانێكی زۆریش به ناوچه‌كه كه‌وت.