قوتویەک دۆشاوى تەماتە زیاد کرا

بۆ هەر کەسێک نیو کیلۆ برنج لە بەشەخۆراکى مانگانە کەمکرایەوە

964+

وریا فەتاح

لەم مانگەوە سەبەتەى بەشەخۆراکى مانگانەى هاوڵاتیان گۆڕانکارى بەسەردادێت، برنج کەم دەکرێتەوە و و قوتویەک دۆشاوى تەماتەش زیاد دەکرێت.

بەرێوەبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکى هەولێر، سەبارەت بە کەمکردنەوەى بڕى برنج روونکردنەوەیەکى بۆ رای گشتی و بریکارەکانی خۆراک بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، گۆرانکارییەکان لە بەشەخۆراکى مانگانە بەپێی نووسراوێکى وەزارەتى بازرگانى عێراقە.

بەپێى نوسراوەکە، سەبەتەى سێیەمى ساڵى 2024 کە لە مانگى نیساندا دابەشدەکرێت بەم شێوەیەیە:

یەکەم، شەکر بۆ هەر کەسێک 1 کیلۆ گرامە.

دووەم، زەیت بۆ هەر کەسێک 1 لیترە.

سێیەم، دۆشاوى تەماتە بۆ هەر کەسێک 400 گرامە.

چوارە، برنج بۆ هەر کەسێک 2 کیلۆ و 500 گرامە.

پێنجەم، نیسک بۆ هەر کەسێک 500 گرامە.

شەشەم، لەپە نۆک بۆ هەر کەسێک 500 گرامە.

بەپێى نوسراوەکە وەزارەتى بازرگانى عێراق، سەبەتەى چوارەم گۆڕانکارى بەسەردادێت، بەشێوەیەک هەر کەسێک 500 گرام برنج کەمتر وەردەگرێت و 800 گرامیش دۆشاوى تەماتە دەدرێت وەردەگرێت واتا یان قوتویەکى 800 گرامى یان دوو قوتوى 400 گرامى، سەرجەم مادەکانى دیکەش وەک خۆیان دەمێننەوە.

هۆکاری بە سستی دابەشکردنی بەشەخۆراک چییە؟

هۆکاری بە سستی دابەشکردنی بەشەخۆراک چییە؟