وێنەیەک لە قەزای شنگال. فۆتۆ: 964
کێ بڕیاری دا؟
زەوی و خانووەکانی شنگال تاپۆ دەکڕێن
+964
هیڤی دێوالی-دهۆک
سەرۆکی شارەوانیی شنگال دەڵێت، پارێزگاری نەینەوا بڕیاریدا سەرجەم زەوی و خانووەکانی شنگال تاپۆ بکرێن.
بە پێی زانیاری 964ی، نەبوونی تاپۆ لەسەر خانوو و زەوییەکانی شنگال کێشە و گرفتی بۆ خەڵکەکە دروست کردووە، خەڵکی شنگال داوا دەکەن بەزووترین کات بڕیارەکە جێبەجێ بکرێت.
باپیر خدر، سەرۆکی شارەوانیی شنگال بە 964ی وت، لە ساڵی 1975ـەوە تا ئێستا زۆربەی خانوو و زەوییەکان لەسەر ناوی خەڵکی شنگاڵ تاپۆ نەکراوە .
وتیشی، لەلایەن پارێزگاری نەینەواوە بڕیار دراوە سەرجەم خانوو و زەوییەکانی شنگال تاپۆ بکڕێن، بەڵام چاوەڕێی جێبەجێکردنی بڕیارەکەین .
ئاماژەی بەوەش کرد، تا ئێستا زیاتر لە 10 هەزار خانوو، هەروەها زەوی لە شنگال بەناوی خەڵک تاپۆ نەکراون، بەڵام تەنیا لە ناحیەی سنوونێ لە ساڵی 1975ـەوە زۆربەی خانوو و زەوییەکان بە ناوی خەڵکەوە تاپۆ کرابوون.
قەزای شنگال خاوەن دوو ناحیەیە “سنوونێ و درع زێر “، لەگەڵ 11 کۆمەڵگا و زیاتر لە 80 گوند.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا