ئه‌مشه‌و ریال مه‌درید لالیگا یه‌كلاده‌كاته‌وه؟
كلاسیكۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و پێكهاته‌ی فه‌رمی ئاشكرا كرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مشه‌و یاریی كلاسیكۆی خولی ئیسپانیا له نێوان ریال مه‌درید و بارسێلۆنا له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ له مه‌درید ده‌كرێت و ئه‌نجامی یارییه‌كه تاڕاده‌یه‌ك ململانێی ئه‌م وه‌رزه‌ی بردنه‌وه‌ی خوله‌كه یه‌كلاده‌كاته‌وه.
یارییه‌كه له هه‌فته‌ی 32ی خوله‌كه‌یه و كاتژمێر 10 به كاتی هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كات.
جیهان چاوه‌ڕێیه یارییه‌كی به‌هێز و خۆش ببینن، ریال مه‌درید له پله‌ی یه‌كه‌می خوله‌كه و ئه‌گه‌ر بیباته‌وه، تاراده‌یه‌كی زۆر له بردنه‌وه‌ی نازناوی ئه‌م وه‌رزه نزیك ده‌بێته‌وه، چونكه جیاوازیی خاڵه‌كانی نێوانیان ده‌بێته 11 خاڵ.
ریال مه‌درید بارودۆخی باشه و گه‌یشتووته پێش كۆتایی چامپیۆنزلیگ، دوای بردنه‌وه‌ی له مانچێسته‌ر سیتی، به‌ڵام بارسا له خوله‌كه ده‌ركراوه و كێشه‌ی هه‌یه و فشارێكی زۆریش له‌سه‌ر تیپه‌كه‌یه، به تایبه‌تی دوای شكسته گه‌وره‌كه‌ی به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان.
پێكهاته‌ی هه‌ردوو یانه بۆ یاریی ئه‌مشه‌و به‌م جۆره‌یه:
ریال مه‌درید
گۆڵپارێز: لونین
به‌رگری: ڤاسكێز، چوامینی، رۆدیگێر، كاماڤینگا
ناوه‌ڕاست: ڤالڤێردی، كروس، مۆدریچ، بێلینگهام
هێرشبردن: ڤینیسیۆس و رۆدریگۆ
بارسێلۆنا
گۆڵپارێز: شتیگن
به‌رگری: كانسێلۆ، كۆبارسی، ئاراوخۆ، كۆندی
ناوه‌ڕاست: كریستنسن، گۆندۆگان، دی یۆنگ، یامال
هێرشبردن: رافینیا و لێڤاندۆڤسكی