هەواڵەکان
دوو کەس سزای سێدارەیان بۆ دەرچووە و کێشە لە بازگەکەکانی کەرکوک هەیە
964+
ژووری هەواڵ
دادگای دهۆك دوو كه‌سی به سێداره سزادا، ئامێری سۆنار له بازگه‌كانی كه‌ركوك كێشه‌یان دروست كردووه، دووسایدكردنی رێگای پێنجوێن – سه‌یدسادقیش 400 ملیاری پێویسته.
دادگاى تاوانى دهۆك ئه‌مڕۆ بڕیاری له‌سێدره‌دانى بۆ دوو كه‌س ده‌ركرد، كه یه‌كه‌میان بكوژی براكه‌ى و دووه‌میشیان هاوكاری بكوژه‌كه بوو، كه ماوه‌ى زیاتر له چوار مانگ پێش ئێستا براكه‌ى خۆى له به‌رده‌ڕه‌ش كوشتبوو.
بڕیاری له‌سێداره‌دان بۆ بكوژێك و هاوكارێكی ده‌ركرا
بەهۆی دانانی ئامێری سۆنار لە بازگەکانی کەرکوک هەر ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر زیاتر لە شەش کاتژمێری پێویستە تا لە بازگەکان تێپەڕدەبێت، ئه‌مه كیچشه‌ی بۆ بارهه‌ڵگره‌كان دروست كردووه.
هەر بارهەڵگرێک شەش کاتژمێری پێویستە تاوەکو ئامێری سۆنار تێپەرێنێت
دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی کوردستان، له پێنجوێنه‌وه بە پەیامنێری 964ی وت ، دووسایدکردنی رێگای پێنجوێن – سەیدسادق له پلانی وه‌زاره‌كه‌تدایه و دیزاینیشی بۆ کراوه.