شاره‌وانى: ئه‌م جۆره داره به‌رگه ناگرێت
ئه‌م ئێواره‌یه ره‌شه‌با چه‌ندین داری له هه‌ڵه‌بجه‌ى شكاند
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه، به‌هۆى ره‌شه‌باوه چه‌ندین دار له شوێنه جیاجیاكانى هه‌ڵه‌بجه شكاون، شاره‌وانى ئه‌م پارێزگایه‌ش ده‌ڵێت، ئه‌و دارانه‌ى شكاون به‌رگه‌ى ره‌شه‌با ناگرن.
به‌شی زۆرى ئه‌و دارانه‌ى شكاون له جۆرى سه‌به‌حبه‌حه و تیایدا دارى به‌ته‌مه‌نیشی تێدایه.
زۆرترین شكانى داره‌كان له گه‌ڕه‌كى شاره‌وانى ئه‌م پارێزگایه‌ن.
سه‌لام بیلال، سه‌رۆكى شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه به 964ـى وت، ئه‌و دارانه‌ى شكاون ناویان كلۆره و پێكهاته‌ى داره‌كه‌ش ناسكه و به‌رگه‌ى ره‌شه‌باى تووند ناگرێت.
وتیشی “شكانى داره‌كان له‌چه‌ند شوێنێكی جیاوازى هه‌ڵه‌بجه روویداوه”.
ته‌یمور حه‌سه‌ن غه‌فور، وه‌ك ژینگه‌دۆست و پسپۆر له بوراى زینده‌وه‌رزانى كه كه وێنه‌ى داره شكاوه‌كانى له سۆشیاڵ میدیاكه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه ده‌ڵێت، هۆکارەکەی هەمووی دەگەڕێتەوه بۆ هەڵپاچینی هەڵە و تیمارنەکردنی شوێنی برینەکان، ئەمەش وایکردوە مێرووەکان گەرای تێدا دابنێن و بەوهۆیەوە بڕزێن و بشکێنەوە.
ساڵى پار چاندنى دارى سه‌به‌حبه‌ح له‌لایه‌ن بەڕێوەبەرایەتی باخچەکانی سلێمانی قه‌ده‌غه‌كرا، هۆکارەکەشی بۆ نەگونجانی لەگەڵ کەشوهەوای شاری سلێمانی دەگەڕێنێتەوە.
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئەوكات نزیکەی 450 داری سەبەحبەح لەناو شاری سلێمانی به‌هۆى ره‌شه‌باوه شکاون یان زیانیان بەرکەوتووە.