میدیاکان باسی دەکەن
ئایا گواردیۆلا مانچێستەر سیتی جێدەهڵێت؟
964+
سۆما حەکیم زادە
میدیایەکی ئیسپانی رایگەیاند، گواردیۆلا نزیکە لە جێهێشتنی یانەی مانچێستەر سیتی.
رۆژنامەی ریلێڤۆی ئیسپانی نووسیویەتی، باوەڕێک هەیە لە ناو ئیدارەی یانەی مانچێستەر سیتی، کە پێیان وایە گواردیۆلا خۆی یەکلایی کردووەتەوە و گرێبەستەکەی نوێ ناکاتەوە و تیپەکە جێدەهێڵێت.
یانەی مانچێستەر سیتیی ئینگلیزی وەرزی رابردوو لە ژێر سەرکردایەتی پیپ گواردیۆلا مێژووی تۆمارکرد، کاتێک چامپیۆنزلیگ و خول و جامی ئینگلتەرای بردەوە، لەم وەرزەشدا یەکێک بوو لە پاڵێوراوانی سەرەکی بۆ بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ، بەڵام لە قۆناغی هەشت بەرامبەر ریال مەدرید دۆڕا و دەکرا.
هەواڵی رۆیشتنی گواردیۆلا لە مانچێستەر سیتی لە میدیاکانی سعودیەشدا باس دەکرێت.
رۆژنامەی سعوودی سپۆرت نووسیویەتی هەردوو یانەی نەسڕ و هیلال خەونی ئەوەیان هەیە، گرێبەست لەگەڵ ئەم راهێنەرە گەورەیە بکەن، زۆر بە دوور نازانرێت گواردیۆلا بچێتە خولی سعودیە، بە تایبەتیئەگەر مان سیتی جێبهێڵێت.