نه‌وتی ره‌ش رژاوه و رێگای كۆیه – دوكان داخرا
+964
بەرزان عوسمان – دوکان
بەهۆی رژانی نەوتی ره‌ش لەسەر رێگای دەشتی کۆیە – دوكان (کلکە سماقە)، رێگاکە داخراوه.
ئەمڕۆ شه‌ممه بڕێكی زۆری نه‌وتی خام له تانکەرێكی گواستنەوەی سووتەمەنی رژاوه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێریش ده‌ڵێت، “بەهۆی کرانەوەی قوفڵی بەتاڵکردن، رێژەیەکی زۆر نەوتی رەشی له بارهه‌ڵگره‌كه ڕژاوه‌ته سەر رێگای کلکە سماقە، لە ئەنجامدا بووەته هۆی داخستنی رێگاکە به رووی شوفێراندا”.
964 خۆی گه‌یانده رێگاكه و هه‌ڵگورد عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ئاشتی له لێدوانێكدا بۆ 964 وتی، رووداوه‌كه كاتژمێر 4:00ی به‌ره‌به‌یان بووه، بڕی رژانی نه‌وته‌كه زۆره و به ئاو پاك ناكرێته‌وه، بۆیه تیمه‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كۆیه‌یان ئاگادار كردووه‌ته‌وه، تا چاره‌سه‌ری رێگاكه بكه‌ن.
له لای خۆیه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر پێشنیاز بۆ شۆفیران ده‌كات، رێگای سماقولی یان هه‌یبه‌ت سوڵتان به‌كاربهێنن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌لامه‌ت بن.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا