پەشیمان بوونەتەوە
ئەمبوڵانسە میلاکەکانی سێ قەزای سلێمانی گەڕێندرانەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
تەندروستیی سلێمانی، له بردنهوهی سێ ئۆتۆمبێلی فریاكهوتن پەشیمان دەبێتەوە، كه میلاکن و بۆ قەزاکانی شارەزوور، سەیدسادق و پێنجوێن دەگەڕێندرێنهوه.
لە شارەزوور نەخۆشخانەی گشتیی رەئوف بەگ، سەیدسادق شەهید شەوکەت و لە پێنجوێن نەخۆشخانەی شەهیدان، ژمارەیەک ئەمبوڵانس هەن، کە راستەوخۆ لەلایەن یەکەی فریاکەوتنی 122 سەرپەرشتی دەکرێن، بەڵام لەو رێژەیە تەنیا ژمارەیەکیان میلاکی نەخۆشخانەکانن.
ئەمڕۆ شەممە 20.4.2024، کەمال سالم، بەڕێوەبەری کارگێڕیی نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لە قەزای سەیدسادق بە 964ی وت، “بە بڕیاری تەندروستی سلێمایی ئۆتۆمبێلە میلاکەکانی فریاکەوتن، لە قەزای پێنجوێن، سەیدسادق بردران تا بەیەکجاری بیانگەڕێننەوە تەندروستی سلێمانی، بەڵام لەو کاتەدا، کە سەرقاڵی بردنی ئۆتۆمبێلی میلای قەزای شارەزووریش بوون، بڕیارەکە هەڵوەشاوەتەوە”.
ئەو ئۆتۆمبێلانە میلاکن، نەخۆشخانەکان سەرپەرشتی و دابینکاری راستەوخۆی دەکەن، جگە لەوانەش ئەو نەخۆشخانانە ئەمبوڵانسی دیکەیان هەیە، بەڵام هیچ کامیان میلاکی نەخۆشخانەکان نین، بە قسەی کەمال سالم بێت، “پاش سێ مانگ، لە بردنی ئۆتۆمبێلە میلاکەکە، بڕیاری هەڵوەشانەوەی رێکارەکە دراوە و ئێستا ئەمبوڵانسەکە لە نەخۆشخانەکەیان لە ئەرکدایە”.
سۆراغی 964، هیچ قسەیەکی کۆنکرێتی و دیاریکراوی بۆ یەکلا نەبوویەوە تا بە هۆکاری کۆکردنەوەی ئەمبوڵانسەکان بیخاتەڕوو، ئەو کارگێڕییەی نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت باسی لەوەکرد، “ئەوان رۆژانە حاڵەتی فریاکەوتن، یان رەوانەکردنی نەخۆشییان هەیە، بەردەوامیش دەرمانی ناو نەخۆشخانە و چێکی دەرمانی و پێویستیی ناو ئەمبوڵانسەکانیش دەکەن”.