شانەى راگەیاندنى ئەمنیى عێراق وا دەڵێت

“لە تەقینەوەکەى بنکەى سەربازى کالسوو کەسێک کوژرا و 8 برینداریش هەیە”

964+

وریا فەتاح

شانەى راگەیاندنى ئەمنیى عێراق پشتڕاستى دەکاتەوە، لە تەقینەوەکەى بەرەبەیانى ئەمڕۆى بنکەى سەربازى کالسوو لە باکورى پارێزگاى بابل، کەسێک کوژراوە و هەشت کەسیش بریندار بوون،  ئاشکراشى دەکات لەو کاتەدا هیچ فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوان و فڕۆکەیەکى جەنگى لە ئاسمانى عێراقدا نەفڕیوە.

سەربازگەکە بارەگاى سوپاى و پۆلیس و هێزەکانى حەشدى شەعبییە و بەرەبەیانى ئەمڕۆ کاتژمێر 1:00 چەند تەقینەوەیەک تێیدا روویاندا.

بەپێى راگەیەندراوى شانەى ئەمنى، لە تەقینەوەکەدا ئەندامێکى هێزەکانى حەشدى شەعبى کوژراوە و هەشت کەسى دیکەش بریندار بوون، کە یەکێکیان ئەندامی سوپاى عێراقە.

هەرچەندە ئەمەریکا و هاوپەیمانان رەتیانکردەوە کە ئەوان هێرشەکەیان ئەنجامدا بێت، بەڵام وەک ئەوەى شانەى ئەمنى روونى کردووەتەوە، لە رێگەی هەوڵە تەکنیکییەکان و رادارەوە، دەرکەوتووە شەوی رابردوو هیچ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان یان فڕۆکەیەکی جەنگی لە ئاسمانی بابلدا پێش تەقینەوەکە و دواى تەقینەوەکە بوونیان نەبووە.

لە بابل بنکە و بارەگاکانى حەشد بۆردومان کران

لە بابل بنکە و بارەگاکانى حەشد بۆردومان کران