فڕۆکەیەکی هێڵی لوفتهانزا. وێنە: X
هه‌واڵه‌كان دژ به یه‌كن
فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر: گه‌شته‌كانی هێڵی فڕۆكه‌وانیی لوفتهانزا نه‌وه‌ستاون
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر رایگه‌یاند، گه‌شته‌كانی هێڵی ئاسمانیی لوفتهانزای ئه‌ڵمانی بۆ هه‌ولێر به‌رده‌وام بووه و نه‌وه‌ستاوه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا هه‌واڵه‌كان وابڵاوكراونه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه گه‌شته‌كانی بۆ هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
پێشتر كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی لوفتهانزای ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، له 10ی ئه‌م مانگه به‌هۆی بارگرژییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، گه‌شته‌كانی بۆ هه‌ولێر، عه‌ممان و ته‌لئه‌ڤیڤ راده‌گرێت، دواتر له 16ی ئه‌م مانگه ماوه‌ی راگرتنی گه‌شته‌كانی درێژكرده‌وه و هه‌واڵه‌كانی میدیا جیهانییه‌كانیش له‌و باره‌یه‌وه ئەوەیە، كه ئه‌مڕۆ شەممە كاتژمێر 8:00ی ئێواره به كاتی هه‌ولێر، گه‌شتی فڕۆكه‌كانی كۆمپانیاكه بۆ هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
به‌ڵام ئه‌حمه‌د وشیار به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20.4.2024 به 964ی راگه‌یاند، گه‌شته‌كانی لوفتهانزا له ئه‌ڵمانیا و نه‌مساوه بۆ هه‌ولێر نه‌وه‌ستاون و هه‌ر به‌رده‌وام بوون.
وتیشی، لوفتهانزا له رێگه‌ی كۆمپانیای فڕۆکەوانیی یۆرۆ وینگزەوە گه‌شته‌كانی بۆ هه‌ولێر رێكخستووه.
لوفتهانزا كۆمپانیای گه‌وره‌ی فڕۆكه‌وانییه له ئه‌ڵمانیا، هاوكات هێڵه ئاسمانییه‌كانی نه‌مسا و سویسراش سه‌ر به‌و كۆمپانیایه‌ن و یه‌كێكه له‌و پێنج كۆمپانیای گه‌وره‌ی جیهان، كه هاوپه‌یمانی هێڵی ئاسمانییەکانیان به‌یه‌كه‌وه پێكهێناوه.