هێرشەکان هۆکار

نرخى نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

964+

وریا فەتاح

ئەمڕۆ شەممە، لەژێڕ کاریگەرى گرژییەکانى ئەم دواییەى نێوان ئیران و ئیسرائیل، نرخى نەوت بەردەوامە لە بەرز بوونەوە.

بەپێى داتاکانى بازاڕى جیهانى، بۆ ئەمڕۆ نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى برێنت بەڕێژەى 18 سەنت بەرز بووەتەوە و گەیشتووە بە 87 دۆلار و 29 سەنت.

هاوکات، نرخى یەک بەرمیل نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا گەیشتووەتە 83 دۆلار 14 سەنت کە 41 سەنت بەرز بوونەوەى بەخۆیەوە بینیوە.

بەپێی خەمڵاندنەکانی جەی پی مۆرگان، تێکڕای بەکارهێنانی نەوتی جیهانی لە سەرەتای مانگی نیسانەوە تا ئێستا گەیشتووەتە 101 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا، کە 200 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەمترە لە چاو پێشبینییه‌كان.

نرخی نەوت هەر لە بەزریدا ماوەتەوە

نرخی نەوت هەر لە بەزریدا ماوەتەوە