کۆرۆنا لە چین کەم بکات نرخی نەوت زیاد دەکات
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن – هەولێر
لە ماوەی یەک هەفتەدا، نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان تاوەکو پێنج دۆلار بەرزبووەتەوە، هەفتەی رابردوو نرخی یەک بەرمیل بە 79 دۆلار بوو، ئێستا گەیشتووەتە سەرو 84 دۆلار.
ئەمە بووەتە هۆی گەشبینی بازرگانان بەرامبەر بوژانەوەی کەرتی پیشەسازی و ئابوری چین وەک گەورەترین هاوردەکاری نەوت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له بۆرسه‌ی جیهانی، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت 84.61 دۆلاری ئه‌مه‌ریكیە، هه‌روه‌ها نرخی بەرمیلێک نه‌وتی تێكساسی ئه‌مه‌ریكاش به‌رامبه‌ره به 79.26 دۆلار.
هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهای نەوت بۆ کەمکردنەوەی رێکارەکانی کۆرۆنا لە چین و ئومێدەکان بۆ زیادبونی خواستی چین لەسەر نەوت دەگەڕێتەوە.
گۆڕانكارییه سیاسی و ئابورییه‌كانى جیهان هه‌میشه كاریگه‌رى راسته‌وخۆیان له‌سه‌ر دیاریكردنى نرخى نه‌وت له بازاڕه‌كانى جیهاندا هه‌بووه. دیارترین ئه‌و رووداوانه‌ش كه له ماوه‌ى نزیكه‌ى 50 ساڵى رابردوو روویانداوه ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه كه چه‌نده كاریگه‌رییان له‌سه‌ر بازاڕی نه‌وت هه‌بووه.
له سه‌ره‌تاى ساڵى 1980 نرخى به‌رمیلێك نه‌وت 39 دۆلار بوو، به‌ڵام به‌هۆى شه‌ڕى نێوان ئێران – عێراق له‌لایه‌ك و ململانێى به‌رهه‌مهێنه‌ره گه‌وره‌كانى نه‌وت له ناو رێكخراوى ئۆپێك‌دا، له 1982 دابه‌زى بۆ 14 دۆلار و له 1986 نرخه‌كه‌ى گه‌یشته 10 دۆلار. دواتریش به‌هۆى رێككه‌وتنێكی ئۆپێك نرخه‌كه‌ى گه‌یشته‌وه بە 18 دۆلار.
ساڵانى 1997 و 1998 به‌هۆى ئه‌و تێكهه‌ڵپژانه ئابوورییه‌ى كه زۆربه‌ى وڵاتانى باشوورى رۆژهه‌ڵاتى ئاسیاى گرته‌وه، داواكارى له‌سه‌ر نه‌وتى خاو زۆر كه‌مبوو، ئه‌وكات نرخى به‌رمیلێك نه‌وت له 20 دۆلار جێگیركرابوو، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌و قه‌یرانه‌وه نرخه‌كه‌ى بۆ 11 و دواتر بۆ 10 دۆلار دابه‌زى.
قه‌یرانى ئابوورى جیهانیش به‌رده‌وام كاریگه‌ری له‌سه‌ر دیاریكردنى نرخى نه‌وت هه‌بووه، له ساڵانى 2000 تا 2008 به‌هۆى ئه‌وه‌ى گه‌وره وڵاتانى به‌رهه‌مێنه‌رى نه‌وت توانیبویان جۆرێك له جێگیری و ئاستى داواكارییه‌كان له‌سه‌ر نه‌وت زیاد بكه‌ن، نرخى به‌رمیلێك نه‌وت ئاستێكی به‌رزى تۆماركردبوو، كه به‌رمێلێك نه‌وتى برێنت گه‌یشته 189.81 دۆلار، كه ئه‌مه‌یان به به‌رزنرین ئاست له نرخى نه‌وت داده‌نرێت لە مێژوووی بازاڕەکەدا.
به‌ڵام ئەوە هێنده‌ى نه‌برد له كۆتاییه‌كانى ساڵى 2008 قه‌یرانێكی ئابوورى تووند رووى له وڵاتانى جیهان كرد و نرخى به‌رمیلێكى هێنایه‌وه سه‌ر ته‌نها 40 دۆلار.
جارێكى تر له 2011 بۆ 2014 به‌هۆى رووداوه‌كانى به‌هارى عه‌ره‌بی نرخى نه‌وت له 57 دۆلاره‌وه دابه‌زی بۆ 30 دۆلار، ته‌نانه‌ت كاریگه‌رى ئه‌و رووداوانه تا سه‌ره‌تاكانى ساڵى 2016 ی خایاند، واى له نرخى نه‌وت كردبوو كه دابه‌زێته سه‌ر 27 دۆلار، ئه‌مه‌ش كه‌مترین تۆمار بوو له ماوه‌ى 10 ساڵى رابردوو كه نرخى نه‌وت به‌خۆوه‌ى بینیبووی.
له سه‌ره‌تاكانى 2017 به‌هۆى رێككه‌وتنێك كه له نێوان وڵاتانى به‌رهه‌مهێنه‌ر له ئۆپێك ئیمزا كرا، توانیان نرخى نه‌وت كه‌مێك به‌رزبكه‌نه‌وه بۆ ئه‌مه‌ش نرخه‌كه‌ى بگه‌یه‌ننه 32.5 دۆلار.
بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرەتاکانی 2020، وه‌ك یه‌كێك له رووداوه گشتگیره‌كانى جیهان، كاریگه‌رى خۆى له‌سه‌ر ئه‌م بازاڕه هه‌بووه، له ماوه‌ى سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌و ڤایرۆسه تا ئه‌مڕۆش كاریگه‌رییه‌كانى له‌سه‌ر بازاڕەکە ماوه، ته‌نانه‌ت واى له نه‌وت كرد كه نرخه‌كه‌ى نزمترین ئاست تۆمار بكات، ئه‌ویش له سه‌ره‌تاكانى ئه‌و ساڵه بوو كه نرخى به‌رمیلێك نه‌وتى دابه‌زانده سه‌ر 21 دۆلار، پاشان له ماوه‌ى سێ مانگى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و په‌تایه چه‌ند جارێك نرخى نه‌وت به‌رزى و نزمى تێكه‌وت.
شارەزایانی بواری نەوت دەڵێن، پێشبینی دەکرێت ساڵی 2023 بەهۆی ناجێگیری دۆخی سیاسی لە ژمارەیەک وڵات و ناوچەی جیهاندا، بەهای نەوت هاوشێوەی ساڵی رابردوو ناجێگیر بێت و لەنێوان 70 بۆ 130 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک یاریی بکات.