بۆ جێبەجێکردنی رێکاری سەلامەتی

لیژنەیەک بۆ سەلامەتیی کرێکاران سەردانی پڕۆژەکان دەکات

964+

پێشەوا محەمەد

لیژنەیەکی لقی سلێمانیی سەندیکای کرێکارانی کوردستان سەردانی پڕۆژەکان دەکەن و لە رێکارەکانی سەلامەتیی کرێکاران دەکۆڵنەوە.

چالاک رەئوف، سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای کرێکارانی کوردستان بە 964ـی راگەیاند، لە سەردانی پڕۆژەکان دەیانەوێت دڵنیایی زیاتر بۆ سەلامەتیی کرێکار وەربگرن و ئەگەری روودانی رووداوە نەخوازراوەکا کەمبکەنەوە.

وتیشی، “بەپێی بەدواداچوونی ئێمە زۆرینەی ئەو رووداوانەی بەسەر کرێکاراندا دێت لەسەر پڕۆژەکان بەهۆی کەمتەرخەمیی پڕۆژەکان و نەبوونی رێکارە سەلامەتییەکانەوەیە لەسەر کار، بەشێک لە کرێکارەکانیش خۆیان پابەندی سەلامەتیی کار نابن”.

ساڵی رابردوو لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 70 کرێکار لەسەر کار و پڕۆژەکان گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 150 کرێکاریش بریندار بوون.

چالاک رەئوف وتیشی، “رێنمایی دەدەینە پڕۆژەکان بۆ پابەندبوونیان بە رێکارەکانی سەلامەتی و هەماهەنگیشمان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان هەیە بۆ لێپرسینەوە لەو پڕۆژانەی کەمتەرخەمن لەو رووەوە”.

رێنمایی تایبەت بە تەندروستی و سەلامەتی کرێکاران دەرچو...

رێنمایی تایبەت بە تەندروستی و سەلامەتی کرێکاران دەرچوو